شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

بەگوێره‌ی پێشبینییەکانی کەشناسی، لەڕۆژی ھەینییەوە شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو ماوه‌ی چوار ڕۆژیش بەردەوامدەبێت.

ئەمرۆ چوار شەممە ٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، "ڕۆژی ھەینی لەناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستان باران دەبارێت، ھاوکات ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی داھاتوو پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارین ده‌كرێت لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان‌ و بەفربارینیش لەناوچە شاخاوییەکان".

بەشی پێشبینییەکانی کەشوھەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومه‌تی ھەرێم ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچەھەورو پەڵەھەور دەبێت، ھەروەھا سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان نیمچەھەور دەبێت، بەڵام لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان.

وتیشی، "پلەکانی گەرما بەراورد بەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، یەک بۆ دوو پلە نزمدەبنەوەو نزمترین پلەی گەرماش دەگاتە یەک پلە، ئەوەش لەحاجی ئۆمەران تۆماردەکرێت".



PM:03:16:20/12/2023