شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە هەرێم دەگرێتەوە و چەم و كانیاوەكان دەبووژێنێتەوە

دیاردەی (ئێل نینۆ) بەتەواوی دەستبەکاردەبێت و کاریگەری دەست پێدەکات بەڕێژەی ١٠٠% و لەشەپۆلی داهاتووەوە کاریگەری بۆ سەر ناوچەکانی هەرێم و دەورووبەری گەورەیە و دەبێتە هۆی دروست بوونی گۆڕانکاری گەورەی کەشوهەوا لەسەر ناوچەکە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند" لە ئێستادا تەو پەڵە هەوایە شێدارە مەداریەکە لەخۆرئاواوە لەجوڵەدایە بەرەو خۆرهەڵات بەشێکی دەگاتە سەر دەریای سوور و ناوەڕاست، کەئەمەش شەپۆلی هەردوو دەریا بەتەواوی چالاک دەکات لەداهاتوودا".

ڕاشیگەیاند" لەمەودای ٢٢ی ڕۆژانی داهاتوو تا ڕۆژی ٢٥ ی ئەم مانگە شەپۆلێکی بەهێزی دابارین ڕوو دەکاتە ناوچەکانمان و  بەرەو باشتر بوونی زیاتریش دەچێت ئەویش بەهۆی کارتێکردنی ئەو شێیە و ناوچەی پەستان بەرز و وشک دوردەخاتەوە لەهەرێم و دەورووبەری بەمەش ڕێ بۆ هاتنی شەپۆلەکان و هەور تەواو دەکاتەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی بەردەوام بوونی ئەو شێیە مەداریە ناوچەی ئیستوایی ئەگەری زۆرە لەکۆتایی مانگ و بەولاوە شەپۆلێکی تری بەهێز ڕوو بکاتەوە ناوچەکە .

ئەو شارەزایەی کەشناسی وتیشی" پشت بەخوا لەم شەپۆلانەی داهاتوودا بەشێکی زۆری کانیاو و چەمەكان دەژێنەوە لەکوردستان و هەمیشە ئەو شەپۆلە بەهێزانە هۆکارن بۆ ژیانەوەی کانیاو و چەم و زیاد بوونی ئاوی ژێر زەوی و سەر زەوی".

 




PM:10:02:20/12/2023