ده‌سته‌ی گشتی خانه‌نشینی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، "رەزامەندی وەرگیراوە بۆئەوەی بەپێی یاسا و رێنماییەكان هەر فەرمانبەرێكی دەستەكەیان ٢٠٠ موچە بەیەكەوە و بەشێوەی قەرز وەربگرێت".
بە پێی نوسراوێكی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ش و لقه‌كانی ده‌سته‌كه‌یان كراوه تێیدا هاتووه، "ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی بانكی رافده‌ین ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر پێدانی قه‌رز به فه‌رمانبه‌رانی خانه‌نشینی له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق".
سه‌باره‌ت به‌بڕی قه‌رزه‌كه‌ش رونیكردۆته‌وه، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ده‌توانێت ٢٠٠ موچه‌ی مانگانه به‌یه‌كجار و به‌قه‌رز وه‌ربگرێت به‌مه‌رجێك كۆی بڕی قه‌رزه‌كه له ١٥٠ ملیۆن دینار تێنه‌په‌ڕێت، پێدانی ئه‌و قه‌رزه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی خانه‌نشینی ده‌گرێته‌وه كه له‌ڕێگه‌ی بانكی رافده‌ینه‌وه موچه‌كانیان مانگانه وه‌رده‌گرن.
نوسراوی فەڕمی: