ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٢ ی کانوونی یەکەم لە ناحیەی چوارقوڕنە لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس کوژران.
بەپێی زانیارییەکان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ٤:٣٠ لە گەڕەکی راپەڕین لە چوارقورنە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەڕە تەقە لە نێوان دوو خانەوادە دروستبووە، دوو کەس لە و شەڕەدا گیانیان لە دەستداوە.
ئەو دوو کەسەی کوژراون یەکێکیان ناوی مستەفا حاجی برایمە و بە پلەی موقەدەم پێشمەرگەیە، ئەوی دیشیان گەنجێکە بەناوی ئەحمەد پیرۆتەوە کە لە بنەماڵەکەی ترە.