سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دوای ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پارێزگای كەركوك دەڵێت" لە كۆی (٦٠٠) هەزار دەنگدەر نزیكەی (٢٠٠) هەزار كەس بۆ دەنگدان چوون"، دەشڵێت" ئه‌و ده‌نگانه‌ی بەدەستمانهێناوە نزیكه له ده‌نگی ئەو حزبانەی (٧٠) ساڵه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن".
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" سوپاسی یه‌ك به یه‌كی ده‌نگده‌ری نه‌وه‌ی نوێ له كه‌ركوك ده‌كه‌م، ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی نه پاره‌یان وه‌رگرت له بری ده‌نگه‌كانیان، دڵنیابن هه‌رگیز خیانه‌ت له‌و متمانه‌یه ناكه‌ین كه داوتانه به ئێمه".
وتیشی" (٧٠%)ی كوردی كەركوك بۆ دەنگدان نەچوون، كورد له (٦٠٠) هه‌زار ده‌نگده‌ر نزیكه‌ی (٢٠٠) هه‌زاریان بۆ دەنگدان چوون کە ئەوەش لە بەرژەوەندی حیزبەكانی دەسەڵات بووە".
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا داوای لە هاوڵاتییانی هەرێم كرد خۆیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ئامادە بكەن و زۆرینە بەشداری بكەن.
دەشڵێت" ئه‌و ده‌نگانه‌ی لە کەرکوک بەدەستمانهێناوە نزیكه له ده‌نگی ئەو حزبانەی (٧٠) ساڵه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن".
ڕوونیشیکردەوە، كورد ئەگەر بە یەک لیستیش بەشداریان بکردایە هەر حەوت كورسییان دەهێنا، چونكە دەنگی كورد كەمیكردووە.
شاسوار عەبدولواحید ڕاشیگەیاند" مێژوو سزای ئه‌وانه نادات كه تموحیان زۆره و به ته‌مای پله‌ی یه‌كه‌من، به‌ڵام بهدهستیناهێنن، به‌ڵكو مێژوو سزای ئه‌وانه ده‌دات كه خیانه‌ت له میلله‌ته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و خاكه‌كه‌یان ده‌فرۆشن".
وتیشی" دان بەوەدا دەنێم هیچ هاوڕێیەكم لە كەركوك و هیچ ناوچەیەك ناكەم بە بەرپرسیار، رەنگە خوێندنەوەمان بۆ دۆخی كەركوك هەڵە بووبێت بە ڕاستی ئێمە لەوەدا غەڵەت بووین و دانیشی پێدا دەنێین، ئێمە بەشێكی خەتای خۆمان بووە كە زیاد لە حەد تموحمان هەبووە، عەیبە نیە خەڵك هەوڵی یەكەمی بدات".