ناڵە سوپەر دوای ئازادبوونی یەکەم پەیامی بڵاوکردەوە

ناڵە سوپەر دوای ئازادبوونی لە زیندان ڕایدەگەیەنێت" ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەم کرابوون، لەلایەن خودی دادگاوە ڕەتکراونەتەوە"، دەشڵێت" لە کۆتاییدا هەر ڕاستی سەردەکەوێت". 

ناڵە سوپەر ڕاهێنەری لەشجوانی و ڕاگەیەندنکار لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە" من ئازادم، ئەو تۆمەتانەی درانە پاڵم دادگا خۆی ڕەتیکردووەتەوە، چونکە هیچ دۆسیەیەکم لەسەر ساغ نەبۆتەوە، بۆیە دەڵێم من لە دادگا ئازاد بووم". 

وتیشی" دادپەروەری بۆ تەواوی مرۆڤایەتی دەخوازم، خۆم یەکێکم لەوانەی نزیکەی ساڵێکە هاواری دادپەروەری دەکەم، سوپاس بۆ خوا لە کۆتاییدا هەر ڕاستی سەردەکەوێت". 

ناڵە سوپەر لە ١٢ی ٥ی ٢٠٢٢ دەستگیرکرا و لە مانگی ٩ی هەمان ساڵدا بە دۆسیەی تەزویرکردنی ساڵنامەی ئۆتۆمبێلێک سزا درا، ئەمڕۆش دوای مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک و ٧ مانگ ئازادکرا.


PM:10:20:24/12/2023