لە سنووری پارێزگای دهۆک کەسێک لەلایەن ئامۆزاکەی بە چەقۆ کوژرا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە گوندێکی قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک، کەسێکی تەمەن (١٥) ساڵ لەلایەن ئامۆزایەکی خۆیەوە بە چەقۆ کوژرا. 

هێمن سلێمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند" بەهۆی شەڕی نێوان دوو کەس کە ئامۆزای یەکتربوون لە گوندی شێخ مەلوان لە قەزای شێخان، مێرمنداڵێکی تەمەن (١٥) ساڵان کوژراوە لەلایەن ئامۆزاکەیەوە". 

وتیشی" تۆمەتبارەکە ئامۆزای کوژراوەکەیە و تەمەنی (٣٠) ساڵە، دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان توانیان تۆمەتبارەکە لە ناو گوندەکەدا دەستگیربکەن، لە ئێستاشدا بەپێی ماددەی (٤٠٦)ی یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت، تاوانەکەش بەهۆی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان روویداوە". 


PM:10:32:25/12/2023