پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دەکرێت

شاره‌زایه‌كی كاروباری ئابوری ڕایده‌گه‌یه‌نێت" پێشبینی دەکرێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەرزبوونەوەی بەرچاو تۆماربکات". 

نه‌بیل ته‌میمی شاره‌زای كاروباری ئابوری، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووە" بەرزبوونەوەی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار پەیوەندی بە ڕێوشوێنه‌کانی حکومەتی عێراق ق بانكی ناوه‌ندییه‌وه‌ هەیە، وەک مامه‌ڵه‌كردن به‌ یۆرۆ و درهه‌می ئیماراتی له‌ بازرگانی و گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كیدا". 

جەختیشیکردەوە، پێویستە حكومه‌تی فیدراڵ به‌رده‌وام بێت له‌و ڕێكارانه‌، پێشبینیشدەکرێت له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٠ هه‌زار دینار مامەڵەی پێوەبکرێت و سه‌قامگیر بێت. 

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەوپێیەی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی کانوونی یەکەم نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک لە خوار ١٥٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.


AM:12:01:26/12/2023