له وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی بنكه‌یەکی ئەمریکا له شاری هه‌ولێر، واشنتن چەند پێگه‌یەکی حیزبوڵای عێراقی بۆردومان كرد.
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە وەڵامی ئەو هێرشانەی لە عێراق و سوریا دەکرێتە سەر هیزەکانمان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر فەرمانی جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەند پێگەیەکی حزبوڵامان لەناو خاکی عێراق بە ئامانج گرتووە کە بەهۆیەوە چەند چەکدارێکی حزبوڵا لە هێرشەکاندا کوژراون".
ئاماژه‌ی بەوەشکردووە، هێرشه‌كان وه‌ڵامێك بون بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی له‌لایه‌ن گروپه‌كانی سه‌ر به ئێرانه‌وه ده‌كرێنه‌سه‌ر تیمه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سوریا و به‌تایبه‌ت هێرشه‌كه‌ی دوێنێی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر.
بۆبینینی ڤیدیۆکە جۆینی تەلەگرامی ماڵپەڕی (سپی) بکە
دواینیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و به هۆیه‌وه سێ سه‌ربازی ئه‌مریكا بریندابوون، دوای ڕووداوەکەش ڕاستەوخۆ گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشه‌كه ڕاگەیاند.