دادگای فیدراڵی لەبارەی كورسی كۆتاكان لەپەرلەمانی كوردستان بڕیاری دا

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، جارێكی تر بڕیاردانی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە تایبەتە بە كورسی پێكهاتەكان، دواخست. 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، بڕیاری لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، بۆ ٢١ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دواخست کە بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، دەبوو ئەمڕۆ چوارشەممە، سەبارەت بە سكاڵایەكی نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و زیاد جەبار ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لە كۆبوونەوەكەیدا، بڕیار لەسەر یاسای پەرلەمانی كوردستان بدات. 

هەردوو سكاڵاكار داوایانكردبوو، دادگای فیدراڵی بڕیار بدات لەسەر ماددەكانی ١ و ٩ و ١٥ و٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، تایبەت بە پێكھاتەكان و دیاریكردنی بازنەكانی ھەڵبژاردن.

بەگوێرەی مادەی ٣٦ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پێنج كورسیی كۆتا لە پەرلەمانی كوردستان بۆ كلدان، سریان و ئاشووری تەرخان دەكرێن، لەگەڵ یەك كورسی بۆ پێكهاتەی ئەرمەن، هەروەها پێنج كورسی بۆ توركمانەكان.

پێشتریش كۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەكانی عیراق لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی داگای فیدڕاڵی كردبوو تێیدا پیشنیازی كردووە، بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كورسی پێكھاتەكان بەسەر پارێزگاكاندا دابەش بكرێت بەجۆرێك چوار كورسی بۆ ھەولێر،  چوار كورسی بۆ سلێمانی و سێ كورسی تریشی بۆ دھۆك بێت.

رۆژی ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ دادگای فیدراڵی لەدانیشتنی تایبەت بەو سكاڵایانە، بڕیاردانی لەبارەیانەوە بۆ رۆژی ٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ دواخست و ئەمڕۆش بڕیاردانەكەی بۆ ٢١ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٤دواخستەوە. 



PM:04:06:27/12/2023