ژنێکی ئەمریکی لەلایەن ستافی شێڵتەری سەگە بێلانەکانی هەولێر پەلامار دەدرێت

لەسەر پەلاماردانی ژنێکی ئەمریکی لەلایەن ستافی شێڵتەری سەگە بێلانەکانی هەولێر  رۆژنامەنوسێکی دیاری هەولێر هاتە  دەنگ و دەڵێت" کەرامەتی هەولێرتان نەهێشت، ئێستا دڵت داکەوت زانیت مافی مرۆڤ لەکوردستان یانی چی؟ ".

هەژار ئەنوەر رۆژنامەنووسی ناسراوی هەولێر لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەبارەی پەلاماردانی ژنێکی ئەمریکی کە سەردانی شێڵتەری سەگە بێلانەکانی هەولێری کردبوو، نوسیوێتی" بیکەنە خاتری ئەو خوایە بەس چیتر وا لەهەولێر مەکەن، حەیا و شەرەف و ناموس و شکۆی ئەو شارەتان خستنە بن مەرامە بۆگەنەکانی خۆتان".

هەژار ئەنوەر نوسیوێتی" ئێ دادە گیان لەم کاولستانەی خۆمان ماف بۆ مرۆڤ نییە، جا بۆ سەگ لەکوێ بوو، ئێستا دڵت داکەوت زانیت مافی مرۆڤ لەکوردستان یانی چی؟"

ئەمڕۆ ستافی شێڵتەری سەگی بێلانەی هەولێر پەلاماری ژنێکی ئەمەریکی دەدەن کاتێک سەردانی شێڵتەرەکەی کردووە و دکتۆری بردووە بۆ یارمەتیدان و چارەسەرکردنی سەگەکان، بەڵام چەند کەسێک لە ستافەکە بە دار و بەرد پەلاماری ژنەکە دەدەن.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە جوێنی تیلیگرامی سپی بکەن







PM:08:01:27/12/2023