سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستیانی كوردستان ڕایانگەیاند،" هه‌وڵێك هه‌یه بۆ وه‌رزی دووه‌می خوێندن مامۆستایان بایكۆت بشكێنن و ده‌ست به خوێندن بكرێته‌وه".
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان ڕایگەیاند "سه‌ردانی وه‌زیری په‌روه‌رده بۆ سلێمانی له چوارچێوه‌ی ئه‌م هه‌وڵه‌یه كه له‌ئارادایه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن بۆ وەرزی دووەم و مامۆستایان بایکۆت بشکێنن".
وتیشی"یونسكۆ ناتوانێت بڵێت ئه‌گه‌ر خوێندن ده‌ستپێنه‌كاته‌وه خوێندنی ئه‌و ساڵه هه‌ژمار ناكرێت و بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خوێندن به‌و شێوه‌یه بدات".
ئاماژەی بەوەشدا، وه‌كچۆن پێشتر رێزمان له بایكۆتكردنه‌كه‌ی سنووری سلێمانی گرت به‌هه‌مان شێوه رێزمان بۆ ده‌ستپێكردن و به‌رده‌وامی خوێندنیش له سنووری هه‌ولێر هه‌بووه.