بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل" کۆماری ئیسلامی ئێران سێ دەستگیرکراوی سیاسی کوردی لە بهندینحانهی ئورمیه لە سێدارەدا.
له راگهیهنراوێكدا رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكردهوه" کاتژمێر (١١:٠٠)ی شەوی ڕابردوو سزای سێدارەی سێ بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە جێبەجێ کراوه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئهو سێ كورده ناوهكانیان (وەفا هەنارە، ئارام عومەری بەردیانی و ڕەحمان پەڕحاز)ه و لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمێ سزاكهیان جێبەجێکرا، ئەویش بە تۆمەتی ئەوەی ئەو بەندکراوانە پێشتر لەگەڵ ژنێک بە ناوی نەسیم نەمازی کە ئەویش سزای له سێدارەنی بەسەردا سەپێندرابوو "سیخوڕیان بۆ ئیسرائیل" کردووە.
هەنگاو ڕاشیگەیاندووە" ناوەندە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی ئەو بەندکراوانەیان راگەیاندوە کە تەرمەکانیان رادەستناکرێتەوە و جگە لەوەش جێبەجێكردنی سزای لهسێدارەنی نەسیم نەمازی بەشێوەی کاتی دواکەوتووە".