شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران ڕوو لە هەرێم دەکات

شارەزایەكی بواری كەشناسی رایگەیاند'' لەهەفتەی كۆتایی مانگی یەكەم بۆ ناو هەفتەی دووەم، شەپۆڵیکی بارانبارینی روو لە ناوچەکەمان دەکات، لەهەفتەی دووەم و تا ناوەڕاستی مانگ بارانی باش هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە و بەفر لە سەنتەری شارەكانیش دەبارێت''.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردووەتەوە" لەماوەی هەفتەیەكی تری داهاتودا بەهۆی سیستەمێكی نزمە پەستانی ئایسلەندی باكوری زەریای ئەتڵەسی درێژ بوونەوەی بۆ سەر خۆرئاوای ئەوروپاو ناوچە جیاوازەكانی ناوەڕاست و باكوری ئەوروپاو دابەزینی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری باكور كەشێكی تەواو تەڕو ئەرێنی و داباراناوی باران و بەفرو تەرزە و سەرماو سۆڵە بەشێكی زۆری ناوچە جیاوازه كانی ئەوروپا دەگرێتەوە ئەو سیستەمە لەگەڵ ناوچەكانی ئێمە پێچەوانەیە و تاوەكو لەوێ بەو شێوەیە بێ و باش بێت لای خۆمان كەشەكە وشك دەبێت جۆرێك لەسەقامگیری بەخۆوە دەبینێ و هۆكارە بۆ مانەوەی بەرزە پەستان لەسەر ناوچەكانمان بەرزە پەستان وەكو دیوارێك ڕێگری دەكات لەهاتنی شەپۆلە باشە دەریایەكان و ڕەخساندنی كەشی تەڕو داباراناوی و ئەرێنی''. 

هەروەها وتی" هەروەها لەهەفتەی كۆتایی مانگی یەكەم بۆ ناو هەفتەی دووەم بەتایبەتی بەهۆی لاواز بوونو كشانەوەی ئەو سیستەمە پەستان نزمەی ئایسلەندی لەسەر ئەو ناوچانەی ئەوروپا دوبارە دۆخێكی ئەرێنی تەڕو پڕ داباراناوی دەگەرێتەوە ناوچەكانی ئێمەو لەهەفتەی دووەم و تاناوەڕاستی مانگ بارانی باش هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە بەپێی ئاماژەكانی ئێستا بارستە هەوایەكی ساردی بەهێز بەشێوەی بەرفراوان لەناو هەفتەی دووەمدا دەركەوتوە كەجێگیر بێ بەفر بارینیشی بەشێوەی بەرفراوانیش لێدەكەوێتەوە تەنانەت بۆ سەنتەرەكانیش".



AM:09:28:30/12/2023