دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پارتى له‌ به‌غداد سكاڵا تۆمارده‌كات

وتەبێژی بەشی هەڵبژاردنی پارتی ڕایدەگەیەنێت" ئه‌مڕۆ له‌ شارى به‌غدا به‌ فه‌رمى سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن تۆمارده‌كەین". 

هاوار محەممەد وتەبێژی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لێدوانێکدا به‌ میدیاى نزیك له‌ حزبه‌كه‌ى ڕاگەیاندووە" دوای کەمێکی دیکە بەشی هەڵبژاردنی پارتی لە بەغداد سکاڵای فەرمی لە دژی  کۆی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تۆماردەکات". 

وتیشی" تێبینی زۆرمان لەسەر کۆی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە، بە تایبەت هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کەرکوک‌ و نەینەوا هەیە و دڵنیایین ڕێژەی دەنگەکانمان زۆر زیاترە لەوەی ڕاگەیەندراوە". 

ڕۆژی پێنجشەممەى ڕابردوو کۆمسیۆنی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی ڕاگەیاند کە پارتی شەش کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکانى بەدەستهێنا (لە نەینەوا چوار و لە کەرکوکیش دوو)،


PM:01:43:30/12/2023