بەهۆی جامی سوپەرەوە ئەردۆغان داوای دورخستنەوەی سەرۆکی تۆپی پێی تورکیا دەکات

میدیاکانی تورکیا ئاشکرایان کرد، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە هەڵوەشاندنەوەی یاریی جامی سوپەر کە بڕیاربوو لە سعوودیە لەنێوان گەلاتەسەرای و فەنرباخچە بەڕێوەبچێت، هاتە نێو هێڵی قەیرانەکانەوە.

 تۆڕی Odatvی ئاماژەی بەوە کردووە، سەرۆککۆماری تورکیا داوای لە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ، مەهمەت بویوک ئاکشی کردووە، بەهۆی ئەو قەیرانەی کە هاوڕێی یارییەکە بووە، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بکات.

 بڕیاربوو جامی سوپەری تورکیا بۆ یەکەمجار لە سعودیە لە وەرزی ڕیاز بەڕێوەبچێت، بەڵام لیژنەی ئامادەکار ڕەتیکردەوە یاریزانانی هەردوو یانە درێسێک لەبەر بکەن کە دروشمی سیاسی لەسەر بێت، ئەمە جگە لەوەی هاندەران لافیتەیان بە هەمان ناوەڕۆکەوە بەرزکردەوە ، پێش ئەوەی هەردوو تیپەکە بڕیار بدەن یارییەکە ئەنجام نەدەن.

 لای خۆیەوە فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ یانەکانی گەلاتەسەرای و فەنرباخچە ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەی ڕێکخراوەیی یارییەکەی جامی سوپەر دواخرا.


PM:02:32:30/12/2023