دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە فڕۆکەخانەی ئامەدی باکووری کوردستان، فڕۆکەیەک دوای نیشتنەوەی، لە رێڕەوی خۆی دەردەچێت و فڕۆکەخانەکەش بەوهۆیەوە داخراوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، بەهۆی تەمومژەوە کە ئامەدى باکوری کوردستانی گرتووەتەوە، فڕۆکەیەک کە لە ئیستانبوڵەوە گەیشتە فڕۆکەخانەى ئامەد لە ڕێڕەوی فڕینەکە لایداوە و بووە هۆى راگرتنى گەشتى فڕۆکەخانەکە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هیچ زیانێکی گیانى لە روداوەکەدا نەبووە، ڕووداوەکەش پەیوەندی بە فڕۆکەیەکی جۆری (Cessna 560XL Citation)ەوە هەبووە کە فڕۆکەیەکی دوو بزوێنەری بازرگانییە.