وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون درێژ دەکرێتەوە

بەبڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە، دانا عەبدولکەریم، مۆڵەتدان بە هاوڵاتیان بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ دەکرێتەوە.

بەپێی ئەو بڕیارەی دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن تاوەکو ١/شوباتی ٢٠٢٤ واتە بۆ ماوەی مانگێک پڕکردنەوەی فۆرم درێژکراوەتەوە، ئەمەش وەک هەلی زیاتر و کارئاسانی بۆ ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا بەهەر هۆکارێک بێت دەرفەتیان لەبەردەستدا نەبوە فۆرمەکە پڕ بکەنەوە.

رۆژی ٨ ی ئابی ٢٠٢٣ لە دوای تەواوکردنی رێکار و ئامادەکارییەکان، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە رێوەرەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبونی بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان راگەیاند، کە زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبونەو لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبوندا دروستکراون، بەشێکیان تەواوکراون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە.



PM:10:02:30/12/2023