میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سنووری عێراق و سوریا بۆردوومان دەکرێن

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ  رایگەیاند"  شەوی رابردوو هێزەكانی هاوپەیمانان بە مووشەك و فڕۆكەی جەنگی، لە سنووری عێراق و سووریا هێرشیان كردە سەر پێگە سەربازییەكانی میلیشیاكان كە سەربە ئێرانن".

ئەمڕۆ یەكشەممە ٣١ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٣ روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویکردەوە" شەوی رابڕدوو هێزەکانی جارێکیتر هاوپەیمانان پێگەی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانیان لە شاری مەیادینی نزیكی سنووری نێوان عێراق و سووریا، بە مووشەك بۆردوومان کردووە و توانیوانە زیانیان پێبگەیەنێن".

روانگەی سوری ئاماژەی بەوە کردووە تا ئێستە نازانرێ زیانی گیانی چەند بووە، بەڵام هێرشەكان دوو هێرش بوون، یەكیان لە جەبەل عومال و فڕۆكەخانەی كۆن لە شاری دێرەزوور.

 هێرشەكانی هاوپەیمانان، لە وەڵامی ئەو هێرشانەی میلیشیاكانە كە رۆژی  پێشوو، دوو پێگەی سەربازیی ئەمەریكی لە دەروبەری دێرەزوور، بە مووشەك و درۆن كرانە ئامانج بێ ئەوەی زیانی گیانی هەبێت.



AM:10:35:31/12/2023