بەرپرسانی هەرێم بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ چەند پەیامێکیان بڵاوکردەوە

بەرپرسانی هەرێم سەبارەت بە هاتنی ساڵی نوێی زاینی چەند پەیامێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن" هیوادارین ساڵی نوێ ببێتە هۆی چارەسەربوونی سەرجەم کێشەکان". 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیامێکدا رایگەیاند" به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی دۆخی سیاسی، ئه‌منی، ئابوری و كێشه‌ و قه‌یرانه‌كانه‌وه‌‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ساڵێكی سه‌ختمان به‌ڕێكرد كه‌ تیایدا ڕوبه‌ڕوی چه‌ندین مه‌ترسی و ئاڵنگاری بوینه‌وه‌، هەربۆیە دەبێت لە ساڵی نوێدا هەرێم و بەغدا پەند و وانە لە رابردوو وەربگرن و بەرەو داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێن". 

هاوککات لای خۆشیەوە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی (ماوە بۆدرێژکراوەی) هەرێم ڕایگەیاندووە" هیوادارن لە ساڵی نوێوە کۆتایی بەو ستەم و نادادییە بێت کە بەرامبەر خەڵکی هەرێم بە تایبەتی مووچەخۆران دەکرێت". 

هەربەو بۆنەیەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی (ماوە بۆدرێژکراوەی) هەرێم دەڵێت" لە ساڵی ٢٠٢٣دا بەهۆی کێشەی بودجە و مووچەوە بارگرانییەکی زۆر بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران و هاوڵاتییانی هەرێم دروست بوو، بۆیە داواکارین لە ساڵی نوێدا بە رۆحی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی، هەروەها بە قوڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەكاركردن هەوڵبدەین بە رێكخستنەوەی ناوماڵی خۆمان و بە یەكڕیزی و كۆدەنگی نیشتمانییەوە هەڕەشە و مەترسییەكان لەسەر وڵاتەكەمان دوور بخەینەوە و زەمینەیەكی لەبار بۆ خزمەتكردنی زیاتر و باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان بڕەخسێنین".

هاوکات بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی ئاماژە بەوە دەکات، هیوادارن لە ساڵی نوێدا، هەموویان بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بکەن. 


PM:07:34:31/12/2023