وێنە.. هانی بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئەمشەو گۆرانیبێژی دیاری کوردستان هانی موجتەهید نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و ساڵی نوێش لە هەوادارەکانی پیرۆز دەکات. 

هانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تازەترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و لە پۆستێکیشیدا دەڵێت" هیوادارم ساڵێکی پڕ خۆشی و سەلامەتیتان بێت و لە ناخی دڵەوە ئاواتەخوازم ساڵی داهاتوو ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن بێت بۆتان". 

هانی لە ساڵی (١٩٨٠) لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە قۆناغی سەرەتاییەوە هەر لەو شارە خوێندویەتی تا گەورە بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، هەر لە ساڵی ٢٠٠٤ چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بەناوەکانی "ساندرێلا و دایک"، هەرەوەها بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی جیهانی کردووە و چەندین کۆنسێرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە.


PM:08:48:31/12/2023