تورکیا بۆردومانی گوندێکی نزیک چەمچەماڵ دەکات

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ١ی کانوونی دووەم، یەکەم رۆژی سەری ساڵی ٢٠٢٤ فڕۆکەی درۆنی تورکی بۆردومانی گوندی چنارتووی سەر بە ناحیەی ئاغجلەری کرد.

ئەو هێرشە وەک هێرشەکانی تر بە بیانووی بۆردومانکردنی بنکەکانی گەریلاکانی پەکەکەوە کراوەو تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکان نەزانراوە.

بەپێی بە دواداچوونەکانی " سپی " نەزانینی زیانەکانی  بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار، لەلایەکەوە تیمەکانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم لەبەر بۆردومان و چۆڵنەکردنی ئاسمانی ناوچەکە لەلایەن درۆنەکانەوە، ناتوانرنن بچنە شوێنی بۆردومانەکە، لەلایەکی تریشەوە گەریلاکانی پەکەکەش خۆیان رێگا نادەن تیمەکانی هەرێم بچنە ئەو شوێنانە و خۆیان قوربانییەکانی خۆیان هەڵدەگرنەوە.

چوار رۆژ لەمەوبەر هاوشێوەی ئەمڕۆ گوندی چنارتوو لەلایەن درۆنەکانی تورکیا بۆردومان کرا.



AM:09:31:01/01/2024