لە دهۆک کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ دووشەممە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە سنووری کۆمەڵگەی دۆمیس لە پارێزگای دهۆک کرێکارێک لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای پارێزگای دهۆک، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ناوخۆی ڕاگەیاندووە" ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی دۆمیس کرێکارێک لە کاتی کارکردندا لەسەر ستوونی کارەبا ویستوویەتی محاویلەیەک چاک بکات، بەڵام کارەبا گرتوویەتی و دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، قوربانییەکە تەمەنی (٣٥) ساڵە خەڵکی قەزای ئاکرێیە، کرێکاری کۆمپانیای (ADMA)یە لە پارێزگای دهۆک کە تایبەتە بە بەڵێندەرایەتی چاککردنەوەی محاویلە و ستوونی کارەبا.


PM:07:33:01/01/2024