بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بە (سۆمەریە نیوزی) ڕاگەیاندووە" بەهۆی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی بەشێکی فڕۆکەخانەکە، لە ئەمڕۆوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراون و هیچ گەشتێک ئەنجان نادرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری داخستنی فرۆکەخانەکە پەیوەندی بە چاککردنی پلەکانی (33R/15L)ەوە هەیە، لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتووشدا گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.