وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رۆژی ٤ی كانونی دوه‌می ٢٠٢٤ موچه‌ی مانگی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ دابه‌شده‌كرێت".
ئەمرۆسێشەممە ٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه و به‌رنامه‌كان (ژمێریاری سه‌ربازی)، رێكاره دارایی و ژمێرییاریه‌كانی ئه‌نجامداون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بانكه‌كانی ئاگاداركراونه‌ته‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی كانونی دوه‌می ٢٠٢٤ موچه‌ی مانگی ١٢ی ٢٠٢٣ لیواكانی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی ٧ی مانگی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ دابه‌شكردنی موچەی مانگی تشرینی دوه‌می ٢٠٢٣ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە ده‌ستیپێكرد.