هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوادەخرێت

 

كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" كە لە مانگی شوبات-دا ناتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدەن".

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە نووسراوێكدا، كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی كردووە، ڕایگەیاندووە" ناتوانن لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٤دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدەن".

ڕوونیشی كردۆتەوە" كە تاوەكو ئێستا ژمارەیەكی زۆری كارتی دەنگدانی بایۆمەتری ماون تاوەكو چاپ بكرێن".

لای خۆشیەوە، عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی ڕۆژنامەوانی كۆمسیۆن ئاشكرای كردووە، نووسراویان بۆ سەرۆكایەتی هەرێم كردووە و پێیان ڕاگەیەنراوە، كە ناتوانن لەو بەروارەدا هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.

بەپێی مەرسوومی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە ٢٥ی شوباتی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت، ئەوەش دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان.


 



PM:06:41:03/01/2024