وێنە.. فەرماندەی هەواڵگریی میلیشیاکانی نوجەبا بە بۆردوومانەکانی ئەمریکا کوژرا

لە ئاکامی هێرشێکی ئەمریکا بۆسەر دوو بنکەی میلیشاکانی حەشدی شەعبی دوو چەکدار کوژران و ژمارەیەک چەکداریش بریندار بوون.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەمریکا لە رێگەی فڕۆکەوە بۆردوومانی دوو بنکەی میلیشیای نوجەبای حەشدی شەعبی لە بەغدا کردووە و بەرپرسی باڵای ئەم میلیشیای کوشت.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکرەوە" ئەبو تەقوا سەعیدی، فەرماندەی هواڵگری میلیشیاکانی نوجەبا و جێگرەکەی کوژراون".

بە ئامانجگرتنی ئەو فەرماندەیی حەشدی شەعبی لە کاتێکدا بووە کە ئەبو تەقوا بە ئۆتۆمبیلەکەی گەیشتۆتە بارەگای ئەو بارەگایەی نوجەبا لە بەغدا. 

تا ئێستا ئەو میدیایانە ئاماژەیان بۆ کوژرانی چەکداریتری میلیشیاکانی حەشدی شەعبی نەکردووە، هێندەیان بڵاوکردووەتەوە" کە ٦ چەکداریتری لە لیوای ١٢ی حەشدی شەعبی لەم هێرشەی ئەمریکادا برینداربوون".

هاوکات دۆخی بەغدا لە ئێستدا نائارامە و کۆپتەر بە ئاسمانی شارەکەدا دەسوڕێتەوە.



PM:01:03:04/01/2024