ئەمریكا بەرپرسیارێتی هێرشەكەی سەر حەشدی شەعبی لە ئەستۆگرت

بەرپرسێکی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر حەشدی شەعبی لە بەغداد دەڵێت" ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی کە کوژرا بەرپرسی هێرشکردنەسەر هێزەکانمان بووە". 

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند" سوپای ئەمریکا ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی بزوتنەوەی نوجەبای نزیک لە ئێرانی کردووەتە ئامانج لە بەغداد".

ئاماژەی بەوەشکردووە، چوار ئەندامی ئەو گروپە چەکدارە کوژراون کە لەنێویاندا بەرپرسەکەیان هەبووە کە بەرپرس بووە لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا، هەروەها شەش چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی بریندارکراون. 

لای خۆشیەوە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە" هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان  لە ١٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە نزیکەی ١١٥ جار هێرشیانکراوەتە سەر". 


PM:05:06:04/01/2024