دەوڵەتی ئیسلامی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له هەر دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری كرمانی كۆماری ئیسلامی ئێران راگه‌یاند كه له‌ڕێگه‌ی دو خۆكوژه‌وه هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه ئه‌نجامدران و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربون.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ی کانونی دووەمی میدیا فەڕمییەکانی ئێران ڕایانگەیاند "کە گروپی تیرۆرستی داعش له‌ڕێگه‌ی په‌یجه‌كانیه‌وه له‌تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و بەتایبەت تێلیگرام به‌رپرسیارێتی له ته‌قینه‌وه‌كانی شاری كرمان ده‌ربڕی و راشیانگه‌یاند، "ته‌قینه‌وه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی دوو خۆكوژه‌وه و به پشتێنی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامداوه".
عه‌لی خامنه‌یی رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران دەربارەی تەقینەوەکە رایگه‌یاند، "دوژمنە خراپەکار و تاوانکارەکانی گەلی ئێران جارێکی دیکە کارەساتێکیان دروستكرد كه بوه‌هۆی شه‌هیدكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان له پارێزگای كرمان، ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستیان له‌و روداوه‌دا هه‌یه،بزانن کە وەڵامدانەوەی ئەم کارەساتە توند دەبێت".
پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ چوارشه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه له‌سه‌ر رێگه‌ی ئه‌و مه‌زارگه‌یه‌ی كه ته‌رمی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسدارانی لێنێژراوه، رویاندا و به‌هۆیانه‌وه ١٠٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٧١ كه‌سیش برینداربون.