ئاژانسێكی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، "ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه مانگانه خه‌رجی ده‌كات بۆ پێدانی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بڕیاریداوه له 20 ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ 15 ملیۆن دۆلار كه‌مبكاته‌وه".
ئەمڕۆ هەینی ٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، ئاژانسی al-monitor ڕایگەیاند، "كه‌مكردنه‌وه‌كه له كاتێكدایه گرژییه سیاسییه ناوخۆییه‌كانی نێوان لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌رده‌وامن و بونه‌ته هۆی ئاسته‌نگ له پرۆسه‌ی چاكسازیی پێشمه‌رگه".
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌م یارمه‌تییه بۆ پاڵپشتیكردنی موچه‌ی نزیكه‌ی ٥٤ هه‌زار پێشمه‌رگه كه له یه‌كه‌كانی فه‌رمانده‌یی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌ت ده‌كه‌ن به‌كارده‌هێندرێت، ١٠٠ هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش كه خزمه‌ت ده‌كه‌ن، ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان یان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنترۆڵ كراون له‌ژێر ناوی یه‌كه‌كانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمه‌رگه".
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندوه، "كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ه‌وه ده‌ستیپێكردوه به‌پێی ئه‌و یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه له نێوان ئه‌مریكا و حكومه‌تی هه‌رێم واژۆكراوه، به‌ڵام تا ئێستا به ئاشكرا كه‌مكردنه‌وه‌كه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ده‌شڵێت، "هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری كارگێڕی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدان له وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، ئامانجی سه‌ره‌كیشمان چه‌سپاندن و ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی چاكسازیدا".