رێكخراوی هه‌نگاوی مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، "به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سزای له سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد به ناوی سه‌عید مورادیان جێبه‌جێكرا كه پێشتر به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان سزاكه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابو،هەمەدان
ئەمڕۆ هەینی ٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ڕاگەیاندرا، "سزای له سێداره‌دانی سه‌عید عه‌لی مورادیان، به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاری كه‌نگاوه‌ر له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری هه‌مه‌دان جێبه‌جێكرا، ئه‌م به‌ندكراوه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابو، دواتر له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری هه‌مه‌دان سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو".
به پشتبه‌ستن به ئاماری تۆماركراو له ناوه‌ندی ئامار و به‌ڵگه‌نامه‌كانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له ماوه‌ی چوار ڕۆژی سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٤دا، سزای له سێداره‌دانی لانی كه‌م ١٢ به‌ندكراوی كه حه‌وت كه‌سیان كورد بون له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران جێبه‌جێكراوه.