رۆژئاوای کوردستان.. لە عەفرین تەقینەوەیەک روویدا و قوربانی لێکەوتەوە

ئێوارەی رۆژی هەینی٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ تەقینەوەیەک لە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان روویدا، بەپێی زانیارییەکان بەهۆیەوە کوژراو و بریندار هەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئێوارەی رۆژی هەینی ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، ژمارەیەک کەس کوژران و برینداربوون.

بە پێی زانیارییەکان بۆمبێکی چێندراو لە گەڕەکی راجۆ لە ناوەڕاستی شاری عەفرین تەقیوەتەوە و دوو هاوڵاتی سڤیل بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانەی شارەکە گواستراونەتەوە.

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو رووداوە رانەگەیاندووە و ئاماری قوربانییەکانیش بە فەرمی پشتڕاسنەکراوەتەوە.

 


PM:07:32:05/01/2024