ساڵح موسلیم بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی تورك سەردانی توركیا دەكات

‌ساڵح موسلیم

عەبدولسەلام ئەحمەد یەكێك لەسەركردەكانی پەیەدە رایگەیاند دەوڵەتی توركیا بە فەرمی بانگهێشتی ساڵح موسلیم سەرۆكی پەیەدەی كردوە بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی تورك سەردانی توركیا بكات.

عەبدولسەلام ئەحمەد كە یەكێك لە دامەزرێنەرانی پەیەدەیە بە ئاماژە بە دۆخی دژواری شەڕ لە كۆبانی‌و بەرخۆدانی قارەمانانەی شەڕڤانانی پەیەدە، هاوكات هۆشداری بە توركیا دەدات كە دەست لە پشتیوانی كردنی داعش هەڵگرێت.

ناوبراو وتیشی: هەر بۆ قسەكردن لەسەر بارودۆخی كۆبانی، دەوڵەتی داود ئوغڵو بانگهێشتی فەرمی ساڵح موسلیمی كردوە تا سەردانی توركیا بكات‌و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە دیدار بكات.



PM:01:14:06/10/2014