ئێران دۆرن دەگوێزێتەوە بۆ سوریا
ئەمەریکا بۆردومانی دەکات


لە هەنگاوێکدا کە پێشبینی فراوانکردنی شەڕی نێوان ئێران و هاوپەیمانی بەرامبەر ئەمەریکاو ئیسرائیل لێدەکرێت، ئێران سەرقاڵی گواستنەوەی فڕۆکەی درۆنەو ئەمرۆش ٧ ی کانوونی دووەم ئەمەریکا کاروانێکی گواستنەوەی چەکی لە ناوچەی ئەبو کەمال کردە ئامانج.

ئاژانسی نۆرس پرێس کە ئاژانسێکی سوریە، بڵاویکردەوە " گرووپە شیعەکانی سەر بە ئێران لە عێراقەوە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک دەگوازنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئامادەکارییەکان بۆ پەرەسەندنی سەربازی لە دژی ئەو بنکە ئەمریکیانەی لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە جێگیرن".

سەرکردەیەکی ئەو گرووپە شیعانە کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە" سوپای پاسداران و گرووپەکانی سەر بە سوپای پاسداران، چەک و جبەخانەی قورسی لە فڕۆکەخانەی شعیرات لە لادێکانی حمسەوە گواستۆتەوە  بۆ شاری ئەلمەیادین لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، ئەمەش دوای ئەوەی لە خاکی عێراقەوە گواستراونەتەوە بۆ سوریا".

لەو چەکانەش؛ ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دروستکراوی ئێران و مووشەکی کورتمەودای (فه جر ١ و فه جر ٢) و سیستەمی پەیوه ندییەکانی هاوچەرخ، که ژماره یەک ئامێری بێوایەر و کامێرای چاودێری گەرمی لەخۆدەگرێت، لەگەڵ تیمی پسپۆڕی ئێرانیشی  گواستراونەتەوە بۆ سوریا.

ئەمڕۆش یەک شەممە ئەمەریکا لە ناوچەی ئەبوکەمال لەسەر سنوری نێوان عێراق و سوریا چەند ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگری پڕ تەقەمەنی کردۆتە ئامانج کە لەعێراقەوە گواستراونەتەوە  بۆ سوریا.

چاودێران پێیانوایە دوای گورزە کوشندەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە هەفتەی رابردوودا دژی سەرکردەکانی حەماس و حزبوڵا و ئێران و میلیشیا شیعەکانی عێراق و، بەردەوامی بۆردمانی سەربازگەکانی ئەمەریکا لە سوریا و عێراق، پێشبینی فراوانبوونی شەڕەکە دەکرێت. 

ئەو سەرکردەیە ئاماژەی بەوەدا کە ئەو هێزانە لە ڕێگەی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی چوار تایە گواستراونەتەوە بۆ گۆڕەپانەکان، بۆ ئەوەی ڕیزبکرێن و بەسەر کۆگاکاندا دابەشبکرێن، بە سەرپەرشتی حەج عامر کە ئەفسەری دابینکردنە لە سوپای پاسداران و فەرمانی توندکردنەوەی... پاسەوانیکردنی خاڵەکانی ناو شارەکە.

تیمەکە دەستیان کرد بە دانانی سیستەمی پەیوەندییەکان، لە هەمان کاتدا سوپای پاسداران هێزی بەهێزی لەناو گەڕەکەکانی نیشتەجێبووندا هێشتەوە.

  پێشبینیش دەکرێت لە شاری دێرەزۆرەوە هێزی بەهێزی دیکە بگات، بۆ ئەوەی لە ناوچەی ئەلشیبلی هەڵبگیرێت، کە ناوچەیەکی بەرزە و دیوی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات ئاشکرا دەکات، کە بنکە ئەمریکییەکانی لێیە. 



PM:05:23:07/01/2024