‎کەشناسێک: شه‌پۆلێكی باران و به‌فر و سه‌رما هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

شارەزایەکی کەشناسی وادەی هاتنی شەپۆلێکی سەرما و بەفر و بارانی بۆ هەرێم ڕاگەیاند و پێشبینی بارینی بەفر دەکات لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری هەندێک لە شارەکان.

محەمەد کەلاری شارەزای کەشناسی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و به‌شێكی ده‌ریای سور و هاتنی بارسته‌ هه‌وایه‌كی ساردی جه‌مسه‌ری له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كه‌ پێشبینیم وایه‌ له‌ دره‌نگانێكی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ و ئه‌مشه‌وو بارانبارین له‌ به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكات به‌تایبه‌تیش دوای كاتژمێر ٩ی ئه‌مشه‌وو و هه‌روه‌ها بارینی به‌فر له‌ ته‌واوی ناوچه‌ شاخاویه‌كان وه‌ك ( سه‌فین , مه‌له‌كان , چۆمان , باڵه‌كایه‌تی , ماوه‌ت , پێنجوێن , به‌رزنجه‌ , زۆسك , هه‌ندرێن , وه‌ڵزێ , وه‌رتێ , هه‌ڵگورد , قه‌ندیل ) له‌ سۆران و ڕواندز و به‌رزنجه‌ و به‌رزایه‌كانی كۆیه‌ به‌فر و باران به‌تێكه‌ڵی ده‌بارێت , وه‌ له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانیش پێشبینی تاوه‌ بارانی باش ده‌كرێت واتا تاوه‌ بارانی زستانی'' .

ئاماژەی بەوەشدا،به‌گشتی له‌ سه‌ره‌تای شه‌پۆله‌كه‌ تا كۆتایی شه‌پۆله‌كه‌ ئه‌گه‌ری به‌فربارین بۆ ئه‌م ناوچانه‌ مسۆگره‌ ( باڵه‌كایه‌تی , كۆڕه‌ك , سه‌فین , وه‌ڵزێ , قه‌سرێ , كانی به‌ست , پێنجوێن , ئه‌زمه‌ڕ , گۆیژه‌ , بیاره‌ , ته‌وێڵه‌ , ئامێدی , سیده‌كان , مه‌له‌كان , گه‌رمك ) له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م گوند و دێهاتاكانی ده‌وروبه‌ری كه‌ نزیك شاره‌كانن وه‌ ئه‌وو ناوچانه‌ی به‌تێكه‌ڵی ده‌بارێ یان هه‌ندێ جار به‌فری ته‌واوی لێده‌بارێ ( سۆران , سلێمانی , شه‌قڵاوه‌ , ڕواندز , بازیان , بارزان , پیرمام , كۆڕێ , باتیفا , قه‌ره‌داغ )




PM:06:50:09/01/2024