حکومەتی عێراق نەرمی نواندووە لە ناردنی قەرز بۆ هەرێم تا یاسای بودجە هەموار دەکرێت

ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان دوای سێ رۆژ مانەوەیان لە بەغدا و ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە و دیدار، گەڕانەوە هەرێمی کوردستان و سورچاوەیەکی ئاگادار بە( سپی) راگەیاند" عێراق نەرمی نواندووە لە ناردنی قەرز بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بەرامبەر پاکتاوکردنی خەرجیاتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٣دا''.

سەرچاوەیەکی نزیک لە شاندی هەرێم بە ماڵپەڕی (سپی) راگەیاند'' کە ئەمڕۆ شاندەکەی هەرێم دوای سێ رۆژ گەڕاونەتەوە کوردستان بەڵام هێچ لێدوانێکی فەرمیان نەداوە''.

بە پێی ئەو زانیارییە دزەپێکراوەنەی کە بە دەست میدیاکان کەوتووە لە کۆبوونەوەکانی نێوان بەغدا و شاندەکەی هەرێم، حکومەتی عێراق نەرمی نواندووە کە مانگانە وەک سێ مانگی پێشوو پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، تا ئەو پرۆژەیەی تەقدیم کراوە بۆ یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق بڕیاری لەسەر دەدرێت.

تا ئێستا بڕی پارەکە نەزانراوە چەندە بەڵام ، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان وەکوو سێ مانگی پێشوو دەبێت و لە بەرامبەردا  بەغدا  مەرجییەکی هەیە، ئەویش پاکتاوکردنی هەموو ئەو قەرز و خەرجیانەیە کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا هەرێمی کوردستان لە بەغدا وەریگرتووە و خەرجی کردووە. 

    



PM:08:27:09/01/2024