هونەرمەندرنی ناسراوی كورد پەیوەند جاف نوێترین کلیپی خۆی بە ناوی (مەچووە) بڵاوکردەوە.
پەیوەند جاف نوێترین بەرهەمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی (مەچووە) بڵاوکردەوە کە تێکستی و ئاوازی گۆرانییەکە فۆلکلۆرە، هەروەها کاری دەرهێنانیش بڕیار فەتاح بۆی ئەنجامداوە و کاری میکس و ماستەرینگی لەلایەن موحسین ئەریوان بۆ کراوە.
پەیوەند جاف ساڵی (١٩٦٨) لە شاری هەڵەبجە لە دایکبووە، یەکەمین کلیپی لە ساڵی (١٩٩٢) بڵاوکردووەتەوە، خاوهنی چهندین ئهلبووم گۆرانی و كلیپه به گۆرانی (دڵم تهنگه) لای ههوادارانی زیاتر ناوبانگی دەرکردووە.