یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت ئاماژە بەوە دەدات کە بڕیارە عێراق بڕە پارەیەک بە سولفە بۆ دابەشکردنی مووچە رەوانەی هەرێم بکات و دەڵێت" کە كۆده‌نگییه‌كی ته‌واوی لایه‌نه عێراق و تێگه‌یشتنێكی ته‌واوه‌تی سوودانی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان''.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێم، رێباز حەملان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی داوه سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌و پڕۆژه‌یه بخاته ناو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه له‌لایه‌ن شاندی هه‌رێمی كوردستان و شاندی حكومه‌تی عێراق بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده و بڕگه یاساییه‌كانی تایبه‌ت به بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ده‌نگی پێ بدرێت و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت".
رێباز حەملان لە لێوانی قسەکانیدا وتیشی" ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌و ماوه كورته‌دا ئاماده نه‌كرێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای كردووه سولفه‌یه‌ك له‌سه‌ر بوودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٤ كه په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و تایبه‌ته به مووچه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت".
" كۆده‌نگییه‌كی ته‌واوی لایه‌نه عێراق و تێگه‌یشتنێكی ته‌واوه‌تی سوودانی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، و ئومێدێكی زۆر هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به دابه‌شكردنی مووچه‌ی پاریزگاكانی عێراق، پاره بگاته هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی پێ دابه‌ش بكرێت".( یاریدەدەرەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی).
رێبازحەملان جەختی لەوەشکردەوە، كه ئاماژه‌كان ئه‌رێنین و هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه بابه‌تی نه‌وت و مووچه كۆتایی پێبێت و چیتر به‌و شێوه‌یه نه‌مێنێته‌وه.