توندبوون یان ڕەقبوونى ماسولکەکان چەندین هۆکارى هەیە لەوانەش زەبرى دەرەکى بەر مێشک بکەوێت، زەبرى دەرەکى بەر دڕکە پەتک بکەوێت، جەڵتەى مێشک و ئیفلیجى مێشک.
هۆکارەکانى توندبوونى ماسولکەکان کامانەن؟
یەکەم- زەبرى دەرەکى بەر مێشک بکەوێت.
دووەم- زەبرى دەرەکى بەر دڕکە پەتک بکەوێت.
سێیەم- جەڵتەى مێشک.
چوارەم- ئیفلیجى مێشک.
پێنجەم- نەخۆشى فرە ڕەقبوونى دەمارەکان، کە ناسراوە بە ئێم ئێس.
شەشەم- توندبوونى بۆ ماوەى لەکارکەوتنى پەلەکانى خوارەوە.
د. سەڵاح حەسەن، پسپۆڕى نەخۆشییەکانى فەقەرات و مێشک و دەمار