بۆکۆبانی لە چەندین وڵاتی ئەوروپی خۆپیشاندانە

بۆ پشتگیری کردن لەشاری کوبانێ لە چەندین شاری گەورەی ئەوروپا خۆپیشاندان بەردەوامە و کوردان لەچەندین وێستگەی شەمەندەفەر و فرۆکەخانە مانیان گرتووە.

دوای پەرەسەندنی ڕوداوەکانی شاری کۆبانی شەوی ٦ ی تشرینی یەکەم کوردان لە زیاتر لە ١٢ شاری ئەڵمانیا خۆپیشاندانیان سازکرد، هەروەها لە شارەکانی پاریس و ستۆکوڵم و ڤێننا و برۆکسل و لاهای وئۆسلۆ و چەندین شاری تری ئەوروپی خۆپیشاندان بەردەوامە.

لەزۆربەی ئەوشارانە خۆپیشاندانەکان لە فرۆکەخانەکان و وێستگەی شەمەندەفەرەکان ئەنجامدران و تیایدا خۆپیشاندەران پشتگیری خۆیان بۆخەڵکی کۆبانێ دوپات کردەوە و سیاسەتی تورکیا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیان مەحکوم کرد.



AM:01:46:07/10/2014