گۆرانیبێژی لاوی کورد نەڤید زەردی بەرهەمە نوێکەی بە ناوی (فێرت کردم) بڵاوکردەوە.
بەرهەمە نوێیەکەی لە ئاوازی خۆیەتی و نووسینی رەنج سەنگاوییە، کاری ئەرەنجمێنتی لەلایەن ئەفشین شوکری و کۆستاس کاراگیۆزیدیسەوە بۆ ئەنجامدراوە.
نەڤید پێشتر ئاماژەی بەوەکردوو بوو کە" بەرهەمی (فێرت كردم) ئامادەی بڵاوكردنەوە بوو، بەڵام نا پرۆفیشناڵی كەسانێك لە پێگەیەك بوون بە هۆكار هاوكاری و سەرجەم چالاكییەکانم راگرم، چونكە كە خۆم تاقەتی بابەتێكم نەما و هەستم برینداربوو، هیچ شتێك نرخی نامێنێت لەلام"، بەڵام دواتر هەروەک خۆی رایگەیاند، لەبەر نامە و داواکاری زۆر بەرهەمەکەی بڵاودەکاتەوە.
نه‌ڤید زه‌ردی خه‌ڵكی شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵی ٢٠٠٤ه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه و له ئێستادا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی.