کەشناسی کاتی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلە باران و بەفرەی راگەیاند

بە پێی راگەیاندنی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ کەش هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارینی پچڕپچڕ لەهەندێ کات ،  لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرێکی کەم لەسەر لووتکەی شاخەبەرزەکان و سنووریەکان دەبێت. لە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە، و لە ئێوارەدا ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لە شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلەی ڕووی لەناوچەکەمان کردووە کۆتایی دێت.

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بەنزیکەیی (٣-١) پلە  بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.

سبەی دووشەممە ١٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ کەش لە کاتەکانی بەیانی تەم درووست دەبیت لەسەر بەشێک لەناوچە جیاجیاکان، بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : ١٣ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٣ پلەی سیلیزی

دهۆک :  ١٢ سیلیزی

کەرکوک : ١٥ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :١٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ :١٨ پلەی سیلیزی

گەرمیان :١٨ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٠ پلەی سیلیزی
 
حاجی عۆمەران : ٥ پلەی سیلیزی



AM:11:10:14/01/2024