سۆران عومەر ژنی دووەم دەهێنێت

پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق، سۆران عومەر بۆ دووەمجار ژیانی هاوسەری پێکدە‌هێنێت.

سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق ژنی دووەمی دەهێنێت کە ئافرەتێکی شاری سلێمانییە، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەم ژنهێنانە پێچەوانەی یاسایی هەموارکراوی باری کەسێێتی کوردستانی ساڵی ٢٠٠٨ە.

ئەم یاسایە رێگا نادات ژنی دووەم بهێنریت بە کۆمەڵێک ( عوزر ) نەبێت.

سۆران عومەر لە ژنی یەکەم کە کادێرێکی دیاری کۆمەڵی ئیسلامییەو ٥ منداڵی هەیە، بچووکەکەیان دوو ساڵە و هێشتا لە رووی یاساییەوە لەگەڵ سۆران عومەر جیانەبوونەتەوە.

دیاردەی ژنهێنانی دووەم و سێهەم لە ناو کۆمەڵی دادگەری بۆتە دیاردەیەکی باو و، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی عەلی باپیر چوار ژنی هێناوەو یەکێکیان کۆچی دوایی کردووەو سیانیان ماون.

ماوەی ساڵانێک لە نێو یەکگرتووی ئیسلامی دیاردەی فرەژنی ئەنجام نە دەدرا، بەلآم چەند ساڵێکە چەند پەرلەمانتارێکی یەکگرتووش لە بەغداو لە پەرلەمانی کوردستان دەستیان بە فرە ژنی کردووە.   



PM:04:05:14/01/2024