شاندێکی کۆمسیۆنی عێراق سەردانی هەرێم دەکات

بڕیارە سبەینێ دووشەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ شاندێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە مەبەستی دیاریکردنی وادەیەکی نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەردانی هەرێم بکات. 

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی ڕاگەیاندووە" سبەینێ شاندێکی باڵای کۆمسیۆن بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەردانی هەولێر دەکات". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، شاندەکە لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی کۆمسیاران و سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیاران و دادوەران پێکدێت و لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوە و وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە دیاریدەکرێت. 

بڕیاربوو ڕۆژی ٢٥ی شووباتی ئەمساڵ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت پرۆسەکە بۆ ناوەڕاستی ئەمساڵ دوابخرێت.


PM:06:53:14/01/2024