تورکیا چەندان شوێنی مەدەنی لە رۆژئاوای کوردستان و هەرێم بۆردمان دەکات

وەک تۆڵە سەندنەوەیەک دژی ئەو سەربازانەی تورکیا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە زاب کوژران، تورکیا بۆردومانێکی فراوانی دەستپێکردووە بۆ سەر پێگە مەدەنییەکانی رۆژئاواو، لە هەرێمی کوردستانیش بە فراوانی و توندیی هێرشی بۆ سەر چەندان شوێنێی باکوری هەر سێ پارێزگای دهۆک و سلێمانی و هەولێر دەستپێکردووە.

لەبەرامبەر ئەو هێرشانە، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە رایگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە " لە دوو رۆژی رابردوو تورکیا لەڕێی فڕۆکە و درۆنەکانی وێستگەی وزە، وێستگەی کارەبا، سایلۆ و تیمی بەرگریی شارستانیی کردووەتە ئامانج".
 
هەسەدە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئامانجی تورکیا ئەوەیە ژیان لە ناوچەکەدا بنەبڕ بکات کە ئەمە جەنگێکی ئاشکرایە لە دژی خەڵکی سڤیل.

هاوکات زۆر بە سەختی فڕۆکەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ناوچەکانی ئامێدی و خواکورک و قەندیل و باکوری سلێمانی بۆردومان کردووە.

 وەزارەتی بەرگریی تورکیاش، رایگەیاند تەنها رۆژی ١٤ ی کانوونی دووەم ٢٤ ئامانجی یەپەگە و پەکەکەیان کردۆتەوە لە عێراق و سوریا.



AM:08:35:15/01/2024