لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٦ شوێن لە رۆژئاوای کوردستان بەر کاریگەری بۆردومانی ئاسمانی و زەمینی تورکیا کەوتووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان لەماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا بۆردومانی ئاسمانی و زەمینی سوپای تورکیا ٥٦ شوێنی لە رۆژئاوای کوردستان گرتووەتەوە.
لەم هێرشانەی تورکیا ژێرخان و دەزگا خزمەتگوزاری و ئابوریەکان کراونەتە ئامانج و زۆری وێستگەی کارەبا و وێستگەی بەنزینەکان بۆردوومان کراون.
هەروەها زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە بەهۆی ئەو بۆردوومانانەی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان ٥ کەس لەناو هێزەکانی حکومەتی دیمەشق گیانیان لەدەستدا و ٦ هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆتایی هەفتەی رابردوو، هێزەکانی پاراستنی گەل رایانگەیاند" ٦١ سەربازی تورکیایان کوشتووە لە مەنتیقەی زاب لە ئامێدی"، و لەبەرامبەردا سوپای تورکیا دەڵێت" ٩ سەربازیان لێ کوژراوە".