مه‌سرور بارزانی سه‌باره‌ت به هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات حکومەتى فیدراڵ و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بێنە دەنگ.
مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه" جارێكی دیكه هه‌ولێری سه‌ربه‌رز كرایه‌وه ئامانجی هێرشی موشه‌كیی سوپای پاسدارانی ئێران، به‌داخه‌وه له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه بێ پاساوه، شه‌هید و برینداری سڤیل هه‌یه، داواكارم له خوای گه‌وره، شه‌هیده‌كان به به‌هه‌شت شاد بكات و برینداره‌كان هه‌رچی زوتر چاك ببنه‌وه، به توندی ئه‌م تاوانه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م".
راشیگه‌یاندووە" داوا له حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كه‌م هه‌ڵوێستی توندیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌م پێشێلكاریه‌ی ده‌كرێته سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و به تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
ده‌شڵێت" داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و ستهمكاریهی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت بێنه ده‌نگ، له ڕۆژانی داهاتودا، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا ده‌بین له پێناو كۆتاییهێنان به‌م هێرشه دڕندانانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر خه‌ڵكی بێ تاوانی كوردستان".