لیژنەیەکی ئەمنی لە بەغداوە سەردانی هەولێر دەکەن

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی سەردانی هەولێر دەکات، بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی شارەکە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی بەرەو هەولێری پایتەخت بەڕێکەوتووە، بۆ زانینی کاردانەوەی بۆردومانەکانی شەوی ڕابردووی ئێران کە پارێزگاکەی کردە ئامانج". 

پێشتر سەرۆک وەزیرانی عێراق پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی ڕاگەیاند کە لە پێنج کەس پێکهاتووە، بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران کە شاری هەولێری کردە ئامانج.


AM:11:22:16/01/2024