بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر رێگەی سەرەکی (کەلار – دەربەندیخان) لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاندووە" بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر ئەتیکۆ و ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا هایلۆکس لەسەر ڕێگەی (کەلار - دەربەندیخان) نزیک گوندی ئاوەخێر روویدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتاکە کە بە ئاڕاستەی کەلار هاتووە گیانیان لەدەستدا و شۆفێرەکەشی برینداربوو.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تیمەکانی هاتووچۆ لەسەر رووداوەکە لێکۆڵینەوەیان دەستیپێکردووە، بە مەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.