سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بۆردومانی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی له داڤۆسه‌وه، رایگه‌یاند، "هه‌ریه‌كه له مه‌سرور بارزانی و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌میر عهبدوللههیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه بڕیاربو له په‌راوێزی كۆنفرانسی داڤۆسدا ئه‌نجامی بده‌ن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی "هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ هێرشه‌كه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران دەگەڕێتەوە كه كردیه سه‌ر شاری هه‌ولێر".
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندوه، "دوای تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر ئێران سه‌باره‌ت به‌و هێرشه موشه‌كییه بالستیكیانهی كه شه‌وی دووشه‌ممه‌ی رابردو بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر ئه‌نجامیدان، داوای پاڵپشتی ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه".
شه‌وی دوشه‌ممه ١٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین موشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بوردومان کرد و به‌هۆیه‌وه چوار هاوڵاتیی سڤیل شەهیدبون و شەش هاوڵاتی دیکەش برینداربون.